خولی ژیری دەستکرد

لە رۆژی ١٨/١١/٢٠٢٥ لە زانکۆی سەلاحەدین خولی ژیری دەستکرد بۆ مامۆستایان بەڕێوەچوو کە م. شادان رشید ابوبکر لە کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرینەری بەشداربوو لەم خولە

دوای ئەوەی زانکۆی سەلاحەدین وانەی ژیری دەستکردی بۆ پڕاگرامەکانی خوێندن زیادکرد، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی خوولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بابەتی ژیری دەستکرد(Artificial Intelligence ) دەستپێکرد.

ئەوبابەتە لەگشت بەشەکانی زانکۆی سەلاحەددین کە ژمارەیان ٩٠ بەشە دەخوێندرێت و بۆماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت.

دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

ئەم خولە بەهەماهەنگی کوردستان فاوندەیشن بەڕێوەچوو و بەشێوازێکی ورد دەگوترێتەوە