وۆرک شۆپی ڕێ نوێنی قوتابیانی کۆلێژ بە ڕێنمایەکان و شێوازی خوێندن لە کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری

وۆڕکشۆپ بە ناونیشانی

ڕۆژی پێشوازی و یەکتر ناسینی قوتابیان بەڕێوەچوو

رۆژی سێشەممە 4ـی تشرینی دووەمی 2025 بە ئامادەبوونی ( بەڕێزان ئەنجوومەنی کۆلێژ) و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. احمد ابراهیم احمد) وۆڕکشۆپ بە ناونیشانی ڕۆژی پێشوازی و یەکتر ناسینی قوتابیانی قوناغی یەکەم بەڕێوەچوو

دوای وتەی ڕاگری کۆلێژ بۆ بەخێرهاتنی قوتابیانی وەرگیراو لە کۆلێژەکەمان و ڕێنمایی کردنیان لەسەر گرنگی زانستی پزیشکی ڤێتێرنەری و گرنگی کردنەوەی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری لە پایتەختی کوردستان یەکێك بوو لە دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێش خستنی بواری تەندروستی ئاژەڵ و تەندروستی گشتی و هەبوونی هەلی کاری جۆراوجۆر لەم پسپۆڕیە.

بڕگەی دووەم سمینارێک دەربارەی ڕێنماییەکانی تۆماری کۆلێژ بەڕێوەچوو لەلایەن بەڕێز م.دلزار باسط ، تۆمارکاری کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری لە ژێر ناونیشانی ڕێنمایی قوتابیان، کە تیایدا باسی ئاشنابوونی قوتابیان بە خۆتومارکردن و ئامادەبوون و گواستنەوە و دواخستن ….هتد کرد.

وە هەروەها باسی لەوە کرد کە چۆنیەتی گونجاندن لەگەڵ زانست و فێربوون چۆن ببێت بە خاوەن کار و پڕۆژەی خۆی و تیشکی خستە سەر ئەوە کە چۆن هەلی کار بدۆزێتەوە بۆخۆی.

بڕگەی سێ یەم لە درێژەی ورک شۆپەکەداکەدا بەشێکی تر لە ژێر ناونیشانی گێڕانەوەی چیرۆکەکانی قوتابییان و چۆنیەتی ئاشنابوون و خۆ گونجاندن لەگەڵ زانستی پزیشکی ڤێتێرنەری کە چیرۆکی قوتابی دلۆڤان و قوتابی ژیوان بە سیمینارێك بەڕێوەچوو باسیان لە سەرکەوتنی ژیانی خۆیان کرد کە بە چ قوناغێک تێپەڕین، دوای هەوڵ و کۆششی زۆر بۆ گەیشتن بە قۆناغی چوارەمی کۆلێژ لە کۆتایی سیمینارەکە سەرکەوتنی خۆیان لە زانستی پزیشکی ڤێتێرنەری بە دەرفەتێکی گرنگ زانی بۆ دەستنیشان کردنی دواڕۆژیان کە بە چەپڵە ڕێزان پێشوازیان لێ کرا لە کۆتایی بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرا بە ئامادەبووان.