ڤیستیڤالێ ڕۆژی جیهانی ڤێتێرنەری

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦/٤/٢٠٢٦ . ڤیستیڤالێک ئەنجامدرا لە ژێر چاوەدیێری ڕاگری کۆلێژ د. احمد ابراهیم و بە سەرپەرشتی و هاوکاری مامۆستایانی کۆلیژ و یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
لەم ڤیستیڤالەدا و لە بەشی یەکەم تیشک خرایە سەر ئەوپێشکەوتنانەی کە لەسەرەتای دامەزراندنی کۆلیژەکەمان تاکو ئێستا, و ئەو لایەن و کۆمپانیانەی کە هاوکار بونە لە دابینکردنی پێداویستیەکانی تاقیگەکان. لە بەشی دوەمی ڤیستیڤالەکە قوتابیان ئەو پۆستەر و وێنە شیەکاری و بەرجەستەیەکانیان نیشانی ڕاگر و میوانەکاندا کە خۆیان ئامادەیان کردبو و شیکردنەوەیان لەسەر دا کە سەبارەت بە نەخۆشیەکانی ئاژەڵان و چارەسەرە زانستیەکان پیشکەشکران…
لەکۆتایی ڤیستیڤالەکە بڕوانامەی ڕێزلینان بەخشرا بەو کۆمپانیایانەی کە دەستی هاوکاریان پێشکەش بە کۆلیژەکان کرد.