خولی ڕاهێنان و فێربوونی بەنج کردنی ئاژەلی بچوک و کێوی بۆ ئەفسەرانی بەرگری شارستانی و بەشێک لە قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنه‌ری

لە ژێر چاودێری بەرێز سەرۆکی زانکۆ (پ.د. کامران بونس ) وەک جێبەجێکردنی ئەرکی سێیەمی زانکۆ وە بە بەشداری ڕاگری کۆلێژ.. خولی ڕاهێنان بۆ ئەفسەرانی بەرگری شارستانی و بەشێک لە قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنه‌ری بەرێوەچوو
بە هاوبەشی و سپۆنسەری باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنه‌ری هەولێر کە لەلایەن بەڕێزان د.عادل سلمان بەڕێوەبەری گشتی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و پ.ب.د. احمد ابراهيم احمد راگری کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنه‌ری زانکۆی سەلاحەدین و د. مستەفا زەکی بەرێوەبەری بەشی پەلەوەر لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنه‌ری هەولێر پێشکەش کرا بە مەبەستی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵی کێوی لە کاتی ڕووداوەکان دا و کۆنترۆڵ کردنیان بە شێوەیەکی زانستی و بەکارهێنانی ئامێرەکانی سڕ کردن . ئاشنا کردنیان بە ئامێرەکان دواتر گفتوگۆیەکی کراوە رێکخرا لە کۆتاییدا بڕوانامە بەسەر بەشدار بووانی خول دابەش کرا .