سەردانی کردنی لیژنەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراق

ئەمرۆ سێ شەممە ڕێکەوتی (٩/ ١٢/ ٢٠٢٥) لیژنەیەک له وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقی فیدرال بە یاوەری بەڕێز (پ.د. شریف مولود شریف) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی [کۆلێژی پزیشکیڤێتێرنەری] یان کرد، لە لایەن بەڕێز (پ.ی.د.احمد ابراهیم احمد) ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د.علی خضر گەلالەیی) یاریدەدەری ڕاگر و ئەنجومەنی کۆڵێژ پێشوازیان لێکرا.
لێژنەکە سەردانی گشت بەشەکان و هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگە و لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژیان کرد.