بڕوانامە بەسەر بروانامەی 👩‍🎓بەشداربووانی خولی ژیری دەستکرد

لەمیانەی کاروچالاکیەکانی کۆلێژی پزیشکی ڤێتتێرنەری ماموستا شادان رشید ابوبکر بە سەرکەوتویی بروانامەی خولی ژیری دەسکردی بە دەست هێنا .

بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی ژیری دەستکرد بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین دابەشکرا.

بە ئامادەبوونی “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.یارا بەرزنجی “ بەڕێوەبەری گشتی کوردستان فاوندەیشن و “ پ.د.فەرهاد عەلی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن و “ پ.ی.د.مازن عبدالخالق” “ ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و “ پ.د.سەردار قادر” ڕاگری کۆلێژی هونەرەجوانەکان و ژمارەیەک بەڕێوەبەر بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی ژیری دەستکرد بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو دابەشکرا.

زانکۆی سەلاحەدین وانەی ژیری دەستکردی بۆ پڕاگرامەکانی خوێندن زیادکرد و لە ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی خوولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بابەتی ژیری دەستکرد(Artificial Intelligence ) دەستپێکرد.

ئەوبابەتە لەگشت بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین کە ژمارەیان ٩٠ بەشە دەخوێندرێت .

دەستخۆشی لە مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین

ئەم خولە بەهەماهەنگی کوردستان فاوندەیشن بەڕێوەچوو و بەشێوازێکی ورد گوترایەوە.